انصارالله ئۆپڕاسیۆنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەنجام دەدات

بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن لە کاردانەوە بە هێرشە بەردەوامەکانی سەر گەلی فەلەستین لە غەززە، ٣ ئۆپڕاسیۆنی جیاوازی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی لە دژی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر ئەنجام داوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سوپای یەمەن، یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە پێنج فڕۆکە ٣ ئامانجی گرتووە.
لە یەکەم هێرشدا "ئامانجێکی هەستیار" لە ناوچەی یافای داگیرکراو بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار کرایە ئامانج.
لە هێرشی دووەمدا ئامانجێکی سەربازی لە عەسقەلانی داگیرکراو بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر.
لە ئۆپڕاسیۆنی سێیەمیشدا ئامانجێکی سەربازی لە ناوچەی نەقەبی داگیرکراو بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کرا ئامانج.
سوپای یەمەن ڕایگەیاند کە ئۆپڕاسیۆنەکان "سەرکەوتوو بوون".
لە بەیاننامەکەدا داوای لە جیهانی عەرەبی و ئیسلامی کراە کە "پشتیوانی لە گەلی فەلەستین بکەن و دەنگی خۆیان لە دژی کۆمەڵکوژیی بەردەوامی غەززە بەرز بکەنەوە".
دەسەڵاتداران ڕایانگەیاند کە ئۆپڕاسیۆنەکان تا ئەو کاتەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە ڕابگیرێت و گەمارۆ هەڵدەگیرێت، بەردەوام دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٣٣٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٧ هەزار و ٦٤٣ کەس.
لە ئاسمانەوە هاوکاری تەنها ٥ بارهەڵگر بۆ غەززەی کە ڕۆژانە پێویستی بە ٨٠٠ بارهەڵگر هاوکاری هەیە، کرا و ئەمەش ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی دەستبەجێ بچێتەوە سەر دانوستانەکان لە ئەگەری گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان و کۆتایی هاتنی قەیرانی مرۆیی و برسێتی لە غەززە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵمەتی ئەمریکا، فەڕەنسا و چەند وڵاتی دیکەی ڕۆژئاوایی بۆ دووپاتکردنەوەی تۆمەتە بێ بنەما و گاڵتەجارەکانیان لە دژی ئێرانی بە دیترهاوێژیی ئاشکرا و هەوڵ بۆ بەچەواشيبردنی ڕای گشتی لە گرینگترین پرسی ڕۆژ، واتە کۆمەڵکوژیی فەلەستینییەکان زانی و ئیدانەی کرد.